وانەی: ٩
چۆن خێزانەکەت دەتوانێ کامەران بێت؟
١. بۆچی ھاوسەریەتی بەردی بناغەی کامەرانییە؟
ھەواڵی خۆش لە لایەن خوداوەیە، کە خودایەکی کامەرانەو دەیھەوێ خێزانەکان کامەران بن (١ تیمۆساوس ١:١١). ئەو دامەزرێنەری ھاوسەریەتییە. ھاوسەریەتی یاسایی بەردی بناغەیە بۆ کامەرانی خێزان، چونکە ژینگەیەکی دڵنیا دابین دەکا بۆ منداڵ بەخێوکردن. مەسیحیە ڕاستەقینەکان پێویستە ملکەچی یاسا ناوچەییەکان بن لە تۆمارکردنی یان ناونووسکردنی ھاوسەریەتی.—لۆقا ٢:١، ٤، ٥ بخوێنەوە.
خودا چۆن دەروانێتە ژیانی ھاوسەریەتی؟ ئەو دەیھەوێ ھاوسەریەتی یەکیەتییەکی بەردەوام بێت لە نێوان ژن و پیاودا. یەھوە دەیەوێ ژن و مێرد بۆ یەکتر بە ئەمەک بن (عیبرانییەکان ١٣:٤). یەھوە ڕقی لە جیابوونەوە دەبێتەوە (مەلاخی ٢:١٦). بەڵام مەسیحییەکان بۆیان ھەیە لەیەک جیا ببنەوە و سەرلەنوێ ھاوسەریەتی بکەن ئەگەر یەکێکیان داوێنپیسی بکات.—مەتتا ١٩:٣-٦، ٩ بخوێنەوە.
٢. ئایا ژن و مێرد دەبی چۆن لەگەڵ یەکتر ڕەفتار بکەن؟
خودا ژن و مێردی ئافراند تاکو ببنە تەواوکەری یەکتر (پەیدابوون ٢:١٨). پیاو وەك سەروەری خێزان لەسەری پێویستە سەرپەرشتی لە دابین کردنی پێداویستیماددی بکا و دەربارەی خودا شتیان فێربکا. ئەو لەبەر خۆشەویستی ژنەکەی پێویستە خۆبەختکەر بێ. ژن و پیاو دەبێ یەکتریان خۆشبوێ و ڕێز لە یەکتر بگرن. لەبەر ئەوەی ھەموو ژن و مێردەکان مرۆڤی ناتەواون، فێربوونی لێبوردن کلیلی کامەرانییە لە خێزاندا.—ئەفسۆس ٤:٣١، ٣٢؛ ٥:٢٢-٢٥، ٣٣؛ ١ پەترۆس ٣:٧ بخوێنەوە.
٣. ئایا کاتێک ژیانی ھاوسەریتان کامەران نەبوو دەشێ لەیەکتر جیاببنەوە؟
ئەگەر تۆ لەژیانی ھاوسەرییتدا تووشی گیروگرفت بووی، لەسەر ھەردووکتان پێویستە تێبکۆشن تاکو بەخۆشەویستی ڕەفتار لەگەڵ یەکتر بکەن (١ کۆرنسۆس ١٣:٤، ٥). پەرتووکی پیرۆز ھانی لەیەک جیابوونەوە نادات وەک چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی خێزانەکان دەبنەوە.—١ کۆرنسۆس ٧:١٠-١٣ بخوێنەوە.
٤. منداڵان، خودا چی بۆ ئێوە دەوێ؟
یەھوە دەیەوێ تۆ کامەران بیت. ئەو باشترین ئامۆژگایت دەداتێ لەسەر چۆنییەتی چێژ لە ژیان وەرگرتن. ئەو دەیەوێ تۆ کەڵک لە ئەزموونی دایک و باوکت وەرگری (کۆلۆسی ٣:٢٠). یەھوە ھەروەھا دەیەوێ خۆشی لەو شتانە ببینی کە تۆ بۆ ئافەریدگار و ڕۆڵەکەی بەئەنجامی دەگەیەنی.—ژیرمەندی ١١:٩-١٢:١؛ مەتتا ١٩:١٣-١٥؛ ٢١:١٥، ١٦. بخوێنەوە.
٥. ئەی دایک و باوکان، منداڵەکانتان چۆن کامەرانی بەدەستبھێنن؟
تۆ دەبێ زۆر تێبکۆشی تاکو خۆراک و جلوبەرگ و ماڵیان بۆ دابین بکەی (١ تیمۆساوس ٥:٨). بەڵام بۆ ئەوەی منداڵەکانت کامەرانی بەدەستبھێنن تۆ ھەروەھا دەبێ فێریان بکەی خودایان خۆشبوێ و لە خودا شت فێربن (ئەفسۆس ٦:٤). نموونەی تۆ لە نیشاندانی خۆشەویستیت بۆ خودا دەکرێ کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر دڵی ئەوان ھەبێت.—دواوتاری موسا ٦:٤-٧؛ پەندەکان سلێمان ٢٢:٦ بخوێنەوە.
کاتێ تۆ منداڵەکانت ھان دەدەی و دەستخۆشیان لێ دەکەی ئەوان سوودی لێ وەردەگرن. ھەروەھا پێویستیان بەسەرژەنست کردن و ڕاھێنانە. پەروەردەیەکی لەم جۆرە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو کارانە دەیانپارێزێ کە کامەرانیان لێدەستێنێ (پەندەکان سلێمان ٢٢:١٥). بەڵام ڕاھێنان ھەرگیز نابێ زۆر بە توندی و دڵڕەقانەبێ.—کۆلۆسی ٣:٢١ بخوێنەوە.
شاھیدانی یەھوە چەندین پەرتووکیان بەرھەم ھێناوە کە بە تایبەت بۆ یارمەتی دایک و باوک و منداڵان نووسروان. ئەو پەرتووکانە لەسەر بناغەی پەرتووکی پیرۆزن.—زەبوور ١٩:٧، ١١ بخوێنەوە.