بەش ٣
ژیان لەباخچەی عەدەن چۆن بوو؟
خودا زۆر شتی باشی بە ئادەمو حەوا بەخشی (پەیدابوون ١:٢٨).
خودا یەکەم ژنی ئافراند کە حەوا بوو دواتر وەك هاوسەرێك بە ئادەمی بەخشی (پەیدابوون ٢:٢١، ٢٢).
ئەوان لە باخچەی عەدەن دەژیان. ئەو باخچەیە واتە بەهەشت، شوێنێکی زۆر جوان بوو کە ڕووبارو ئاژەڵو درەخت و میوەی خۆشی تێدابوو.
یەهوە لەگەڵیان دەدواو شتی فێردەکردن. ئەگەر گوێیان لەخودا گرتبایە دەیانتوانی بۆ هەمیشە لەسەر زەوی واتە لە بەهەشتدا بژیانایا.
خودا ئەوانی بەلەشو هۆشێکی تەواو ئافراندوو هیچ کەموکوڕییەکیان تێدا نەبوو.
پەیدابوون ٢:١٦، ١٧).
خودا فەرمانی پێدابوون لەبەری یەکێك لەدارەکان نەخۆن (خودا درەختێکی بەرداری ناو باخچەکەی بە ئادەمو حەوا نیشانداو پێی فەرموون ئەگەر لێیبخۆن دەمرن.
یەکێك لەفریشتەکان لە خودا هەڵگەڕایەوە. ئەو فریشتە بەدکارە شەیتانی ئیبلیسە.
شەیتان نەیویست کە ئادەمو حەوا گوێڕایەڵی خودا بن. بەم جۆرە مارێکی بەکارهێنا تا بە حەوا بڵێ ئەگەر ئەو لەبەری دارە قەدەغەکراوەکە بخوات نامرێ، بەڵکو وەك خودای لێدێت. بێگومان ئەمە درۆ بوو (پەیدابوون ٣:١-٥).