بەش ١٠
ئەوانەی کە گوێڕایەڵی خودان چ پیرۆزییەکیان پێدەبەخشرێ؟
زۆربەی مردووان بۆ ژیان لەسەر زەوی زیندوو دەکرێنەوە (کرداری نێرراوان ٢٤:١٥).
بیهێننە بەرچاوتان کە چۆن چێژ لەو پیرۆزییانەی داهاتوو وەردەگرن ئەگەر گوێڕایەڵی خوودابن! تەندرووستییەکی تەواوتان دەبێت، کەس نەخۆشو داماو نابێ. لەوێدا خەڵکی خراپی تێدا نابێو ئێوە دەتوانن متمانە بە هەموو کەسێك بکەن.
لەوێدا ئازار نابێت، غەمو پەژارەو گریان نامێنن. کەس پیر نابێو نامرێ.
هاوڕێکانتانو ئەندامانی بنەماڵەکەتان چواردەورتان دەدەن. ژیان لە بەهەشت زۆر خۆش دەبێت.
لەوێدا ترس نابێو خەڵکی بەڕاستی دڵخۆش دەبن.