پێناساندنێک لە وشەی خودا
پەرتووکی پیرۆز پەیام یان وشەی خودایە، نیشانمان دەدا چۆن ژیانمان بەسەرکەوتووی بەسەربەرین و چۆن دەتوانین ڕەزامەندی خودا بەدەست بهێنین. هەروەها وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەرە دەداتەوە:
چۆن دەتوانی دێڕەکانی پەرتووکی پیرۆز بدۆزیتەوە؟
پەرتووکی پیرۆز لە ٦٦ پەرتووکی بچووک پێکهاتووە. بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە: نووسراوە عیبری– ئارامییەکان کە بە (پەیمانی کۆن) ناسراون و نووسراوە یۆنانییەکان کە بە (پەیمانی نوێ) ناسراوە. هەر پەرتووکێک بەسەر بەش و دێڕەکان دابەشکراوە. کاتێک ناوی پەرتووکێک دەهێندرێت، یەکەم ئامارەکان لە پاش هاتنی ناوی پەرتووکە ئاماژەیە بۆ بەش و ژمارەکانی دوایی ئاماژەیە بۆ ئایەتەکان. بۆ نموونە: پەیدابوون ١:١ واتە بەشی یەکەمی پەیدابوون ئایەتی یەک.