بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی ٤

خودا کێیە؟‏

خودا کێیە؟‏

بە درێژایی مێژو مرۆڤە‌کان خودایانێکی زۆر و جیاوازیان پە‌رستووە.‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز ئاماژە بە خوداوە‌ندێک دە‌کات کە «لە هە‌موو خوداوە‌ندە‌کان گە‌ورە‌ترە.‏» (‏٢ پوختە‌ی مێژوو ٢:‏٥‏)‏ ئە‌و خودایە کێیە؟‏ بۆچی لە هە‌موو ئە‌و خودایانە‌ی کە خە‌ڵک دە‌یپە‌رستن گە‌ورە‌ترە؟‏ لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ دە‌یبینن کە خودا چۆن خۆی بە ئێوە دە‌ناسێنێت.‏

١.‏ ناوی خودا چییە و بۆچی دە‌توانین دڵنیا بین کە دە‌یە‌وێت ئێمە ناوی ئە‌و بزانین؟‏

خودا،‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدا خۆی بە ئێمە دە‌ناسێنێت.‏ خودا دە‌ڵێت:‏ ‏«من یە‌هوە‌م!‏ ئە‌مە‌یە ناوم!‏»‏ (‏ئیشایا ٤٢:‏٥،‏ ٨ بخوێنە‌وە.‏)‏ ناوی خودا «یە‌هوە‌یە» کە لە زمانی عیبری وە‌رگێڕدراوە،‏ بە واتای «هە‌ر شتێک کە دە‌مە‌وێت،‏ ببم بە‌هۆی،‏ دە‌بم.‏» یە‌هوە دە‌یە‌وێت ناوی بزانین.‏ (‏دە‌رچوون ٣:‏١٥‏)‏ چۆن دە‌توانین لە‌وە دڵنیا بین؟‏ لە پە‌رتووکی پیرۆز کە وتە‌کانی خودایە،‏ ناوی زیاتر لە ٧٠٠٠ جار هاتووە!‏ a یە‌هوە ناوی خودای ڕاستە‌قینە‌یە،‏ تاکە خودا لە ئاسمانە‌کان و لە‌سە‌ر زە‌وی.‏—‏دواوتار ٤:‏٣٩‏.‏

٢.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی یە‌هوە چ دە‌ڵێت؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت کە لە نێوان هە‌موو ئە‌و خوداوە‌ندانە‌ی کە مرۆڤ دە‌یانپە‌رستن،‏ یە‌هوە تاکە خودای ڕاستە‌قینە‌یە.‏ بۆچی؟‏ بۆ چە‌ند هۆکارێک سە‌رنج بدە‌ن.‏ یە‌هوە دە‌سە‌ڵاتی تە‌واوی هە‌یە و تە‌نیا ئە‌و ‏«لە‌سە‌ر هە‌موو زە‌وی هە‌رە‌بە‌رزترینە.‏»‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٨٣:‏١٨ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئە‌و «بە‌توانایە» بە‌و واتایە‌یە کە دە‌توانێت هە‌رشتێک مە‌بە‌ستی بێت ئە‌نجامی بدات.‏ ‹یە‌هوە هە‌موو شتێکی درووست کردووە›—‏هە‌روە‌ها گە‌ردون و هە‌موو بوونە‌وە‌رە‌کانی سە‌رزە‌وی.‏ (‏ئاشکراکردن ٤:‏٨،‏ ١١‏)‏ یە‌هوە لە ئە‌زە‌لە‌وە هە‌میشە هە‌بووە و بۆ هە‌تاهە‌تایە بوونی دە‌بێت.‏—‏زە‌بوورە‌کان ٩٠:‏٢‏.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا لە‌سە‌ر جیاوازی نێوان ناوی خودا و ئە‌و ناسناوانە‌ی کە بە ئە‌و دە‌وترێت،‏ لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر دە‌کە‌ین.‏ پاشان فێر دە‌بین کە بۆچی خودا ناوی خۆی بە ئێمە ناساندوە و چۆن ئە‌وە‌ی ئاشکرا کردووە.‏

٣.‏ خودا زۆر ناسناوی هە‌یە،‏ بە‌ڵام تە‌نیا یە‌ک ناوی هە‌یە

بۆ تێگێشتن لە جیاوازی نێوان ناسناوی کە‌سێک و ناوە‌کە‌ی،‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

  • چ جیاوازیە‌ک لە‌نێوان ناسناوێک وە‌ک «یە‌زدان» و ناوێک هە‌یە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت کە خە‌ڵک خودایانێکی زۆر دە‌پرستن.‏ دواوتار ١٠:‏١٧ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • «خودای خوداوە‌ندە‌کان» کێیە؟‏

٤.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێوە ناوی ئە‌و بزانن و بە‌کاری بهێنن

لە کوێوە دە‌زانین کە یە‌هوە دە‌یە‌وێت ناوی ئە‌و بناسین؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

  • ئایا پێت وایە یە‌هوە دە‌یە‌وێت مرۆڤە‌کان ناوی بزانن؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

یە‌هوە دە‌یە‌وێت خە‌ڵک ناوی ئە‌و بە‌کار بهێنن.‏ ڕۆما ١٠:‏١٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی گرنگە ناوی یە‌هوە خودا بە‌کار بهێنین؟‏

  • کاتێک کە‌سێک ناوی تۆ بە‌کار بهێنێت و لە بیری نە‌کات،‏ هە‌ستت چۆنە؟‏

  • پێت وایە یە‌هوە چ هە‌ستێکی هە‌یە،‏ کاتێک کە تۆ ناوی ئە‌و بە‌کار دە‌هێنیت؟‏

٥.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێوە لە‌و نزیکتر ببنە‌وە

ژنێکی کامبودی بە ناوی سوتن دە‌ڵێت دوای فێربوونی ناوی خودا «خۆشترین هە‌ستی لە جیهاندا» هە‌بوو.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

  • لە‌م ڤیدیۆیە‌دا،‏ چۆن فێربوونی ناوی خودا کاریگە‌ری لە‌سە‌ر سوتن هە‌بوو؟‏

زۆربە‌ی کات پێش ئە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ کە‌سێک ببین بە هاوڕێ،‏ دە‌مانە‌وێت ناوی ئە‌و بزانین.‏ بە‌شی یە‌کە‌می یاقوب ٤:‏٨ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە چ داواکاریە‌کی لە تۆ هە‌یە؟‏

  • زانینی ناوی خودا و بە‌کار هێنانی ناوی ئە‌و،‏ چۆن یارمە‌تیت دە‌دات لە خودا نزیکتر ببیتە‌وە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «تە‌نیا یە‌ک خودا هە‌یە،‏ بۆیە گرنگ نیە ئێمە بە چ ناوێک ئە‌و بانگ بکە‌ین.‏»‏

  • ئایا ئێوە باوە‌ڕتان وایە کە یە‌هوە ناوی خودایە؟‏

  • ئایا دە‌توانیت ڕوونی بکە‌یتە‌وە کە بۆچی خودا دە‌یە‌وێت ناوی ئە‌و بە‌کار بهێنین؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە ناوی تاکە خودای ڕاستە‌قینە‌یە.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە ناوی بزانین و بە‌کاری بهێنین تاکو بتوانین لێی نزیک ببینە‌وە.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی یە‌هوە جیاوازە لە هە‌موو ئە‌و خودایانە‌ی کە خە‌ڵک دە‌یپە‌رستن؟‏

  • بۆچی پێویستە ناوی یە‌هوە بە‌کار بهێنین؟‏

  • چ شتێک دڵنیامان دە‌کات کە یە‌هوە دە‌یە‌وێت لە‌و نزیک ببینە‌وە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بە پێنج هۆکاری ژیرانە سە‌رنج بدە کە هە‌بوونی خودا نیشان دە‌دات.‏

‏«ئایا خودا بوونی هە‌یە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بۆچی باوە‌ڕ بە‌وە‌ی کە خودا هە‌میشە بوونی هە‌بووە،‏ ژیرانە‌یە؟‏

‏«کێ خودای درووست کردووە؟‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئاگۆست ١،‏ ٢٠١٤)‏

تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر چۆنیە‌تی وتنی ناوی خودا بە زمانی عیبری بۆمان نادیارە،‏ بۆچی پێویستە ناوی خودا بە‌کار بهێنین؟‏

‏«یە‌هوە کێیە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

ئایا بە‌ڕاستی گرنگە کە خودا بە چ ناوێک بانگ بکە‌ین؟‏ ئە‌م گۆڤارە نیشانی دە‌دات کە بۆچی دە‌ڵێین خودا تە‌نیا یە‌ک ناوی تایبە‌تی هە‌یە.‏

‏«خودا چە‌ند ناوی هە‌یە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

a بۆ زانیاری زیاتر لە‌سە‌ر مانای ناوی خودا و بۆچی لە هە‌ندێک وە‌رگێڕانی پە‌رتووکی پیرۆز لابردراوە،‏ سە‌یری بە‌شی یە‌کە‌می ڕێنمایی خوێندنە‌وە‌ی وشە‌ی خودا بکە‌ن.‏