وانەی ٢
پەرتووکی پیرۆز هیوامان پێ دەبەخشێت
لە سەرانسەری جیهاندا خەڵک بەرەوڕووی هەندێک کێشە دەبنەوە کە دەبێتە هۆی ئەوە، هەست بە خەم، نیگەرانی و تەنانەت ئازار بکەن. ئایا تا ئێستا بەهۆی کێشەکانتەوە هەستت بە شتێکی وا کردوە؟ لەوانەیە بەهۆی نەخۆشیەوە یان کەسێکی خۆشەویستت لێ مردبێت، بناڵێنیت. بۆی هەیە لە خۆت بپرسیت: «ئایا ڕۆژێک ژیان هەرگیز باشتر دەبێت؟» پەرتووکی پیرۆز وەڵامێکی هیوابەخش بەم پرسیارە دەداتەوە.
١. پەرتووکی پیرۆز چ هیوایەک بە ئێمە دەدات؟
پەرتووکی پیرۆز بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی جیهان پڕ لە کێشەیە. هەروەها مژدەی ئەوە دەدات کە بەم زووانە هەموو کێشەکان لەناودەچن. بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز نیشانمان دەدات کە ئێمە دەتوانین «هیواو داهاتوویەکی ڕوون مان هەبێت.» (یەرمیا ٢٩:١١، ١٢ بخوێنەرەوە.) ئەم هیوایە یارمەتیمان دەدات تا لەگەڵ کێشەکانمان بگونجێین و سەرەڕای بوونی کێشەکان دڵخۆشیمان بپارێزین، هەروەها دڵنیامان دەکات کە دەتوانین بۆ هەتاهەتایە شاد بین.
٢. پەرتووکی پیرۆز چ جۆرە داهاتوویەک بەڵێن دەدات؟
پەرتووکی پیرۆز باس دەکات کە لە داهاتوودا «ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن.» (ئاشکراکردن ٢١:٤ بخوێنەرەوە.) بە پێی ئەم ئایەتە هەموو کێشەکانی کە تووشی نائومێدیمان دەکات وەک هەژاری، نادادپەروەری، نەخۆشی و مردن ڕۆژێک بەتەواوی لەناودەچێت. پەرتووکی پیرۆز بەڵێنمان پێ دەدات کە مرۆڤەکان دەتوانن بۆ هەتاهەتایی لە بەهەشتی سەرزەوی چێژ لە ژیان وەربگرن.
٣. چۆن دڵنیا بین لەوەی کە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز دێتەدی؟
زۆر کەس هیواخوازن کە شتەکان لە جیهاندا باشتر ببن، بەڵام دڵنیا نین کە ئایا هیواکانیان دەبێتە ڕاستی یان نا. بەڵام هیچ گومانێک لە بەدیهاتنی بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆزدا نییە. ئەگەر «بە وریاییەوە لە پەرتووکی پیرۆز بکۆڵینەوە.» زیاتر بەو بەڵێنانە دڵنیا دەبینەوە. (کردار ١٧:١١) لە کاتی خوێندنی پەرتووکی پیرۆز دەبێت بۆخۆت بڕیار بدەیت کە ئایا دەتەوێت بەڵێنەکان سەبارەت بە داهاتوو قەبوڵ بکەیت یان نا.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا ئێمە ئەو بەڵێنانە کە پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە داهاتوو دەیدات فێر دەبین، تا بزانین ئێستا ئەم هیوایەی کە پەرتووکی پیرۆز بە ئێمەی بەخشیوە، چۆن یارمەتی خەڵکی داوە.
٤. ئەم هیوایەی کە پەرتووکی پیرۆز پێمان دەدات، ئەوەیە کە ژیانێکی هەتاهەتایی، بە بێ کێشەمان هەبێت
سەرنج بدە بە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز کە لە خوارەوە هاتووە. کامیان زۆر بۆ تۆ تایبەت ترە؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
ئەم ئایەتانە کە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەدا هاتووە بیخوێنەرەوە و لەسەر پرسیارەکانی خوارەوە لێکۆڵینەوە بکەن:
-
ئایا ئەم ئایەتانە بۆ ئێوە هیوا بەخشن؟ ئایا ئەمانە دەتوانن هیوا بەخش بن بۆ خێزان و هاوڕێکانت؟
بیهێنە بەرچاوت کە لە جیهانێکی ئاوا جواندا دەژیت:
هیچ کەس . . . |
هەموو خەڵک . . . |
---|---|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
٥. متمانە بە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز ژیانت باشتر دەکات
زۆربەی خەڵک بێ هیوان و تەنانەت توڕەن بەهۆی ئەو کێشانەی کە لە دەوروبەریاندا دەیبینن. هەندێک کەس بۆ ئەوەی باشتر شتەکان بگۆڕن هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن. ببینە چۆن پەرتووکی پیرۆز بەڵێن دەدات کە بارودۆخ باشتر دەبێت. ئێستا ئەم بەڵێنە چۆن یارمەتی خەڵک دەدات؟ ڤیدیۆکە بکەرەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
-
لەم ڤیدیۆیەدا چ نادادپەروەریەک رافیکای تووشی کێشە کرد؟
-
سەرەڕای ئەو نادادپەروەریەی کە بینی، بەڵام چۆن خوێندنی پەرتووکی پیرۆز یارمەتی ئەوی دا؟
متمانە بە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی داهاتوو، دەتوانێت یارمەتیمان بدات تا بەسەر نائۆمێدی زاڵ بێن و سەرەڕای هەبوونی کێشەکانمان دڵخۆش بین. پەندەکانی سلێمان ١٧:٢٢ و ڕۆما ١٢:١٢ بخوێنەرەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
پێت وایە هیوای پەرتووکی پیرۆز ئێستا بتوانێت گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا دروست بکات؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە داهاتوو تەنها خەونێکە.»
-
بۆچی گرنگە کە بۆخۆت دەربارەی ڕاست بوونی ئەوە، لێکۆڵینەوە بکەی؟
لە کۆتاییدا
پەرتووکی پیرۆز بەڵێنی داهاتوویەکی باشترمان پێدەدات. لێکۆڵینەوەی ئەو هیوایانە، بەختەوەریمان پێ دەبەخشێت و ژیانمان باشتر دەکات.
پێداچوونەوە
-
بۆچی خەڵک پێویستیان بە هیوایە؟
-
پەرتووکی پیرۆز دەربارەی داهاتوو چی دەڵێت؟
-
هەبوونی هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر چۆن ئێستا دەتوانێت یارمەتیت بدات؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
بیخوێنەرەوە کە چۆن هێزی هیوا لە کاتی کێشەکانت یارمەتیت دەدات.
بزانە چۆن هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
کاتێک سەیری ئەم ڤیدیۆ موزیکە دەکەی، خۆت و خێزانەکەت بێنە بەرچاو کە چۆن لە ژیان و بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز لە بەهەشتی داهاتوو چێژ وەردەگرن.
بیخوێنەرەوە کە چۆن هیواکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ داهاتوو، ژیانی چالاکوانێکی کۆمەڵایەتی گۆڕی.
«ئیتر هەست بەوە ناکەم کە دەبێت جیهان بگۆڕم» (تاوری چاودێری، لە جولای ١، ٢٠١٣)