ئایا بەڕاستی دەتوانین بۆ هەتاهەتایی چێژ لە ژیان وەربگرین؟
ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە؟
بەڵێ
نەخێر
لەوانەیە
وەڵامی پەرتووکی پیرۆز:
«ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.»—زەبوورەکان ٣٧:٢٩.
ئەم بەڵێنەی پەرتووکی پیرۆز بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە؟
ئێوە دەتوانن داهاتوویەکی پڕ لە ئارامی و ئاشتیتان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتان هەبێت.—یەرمیا ٢٩:١١.
هەروەها دەتوانن چێژ لە ژیان وەرگرن، نەک تەنها بۆ چەند ساڵێک بەڵکو بۆ هەتاهەتایی.—زەبوورەکان ٢٢:٢٦.
ئایا بەڕاستی دەتوانین بە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز متمانە بکەین؟
بە دڵنیاییەوە بەڵێ! ئەگەر تۆش دەتەوێت دڵنیا بیت، تکایە لێکۆڵینەوەی ئەم بەڵگانە بکە کە لە سێ وانەی ئەم بڵاوکراوەیەدا هاتووە: