وریا بن!
هێرشی بوومە لەرزە وێرانگەرەکان بە سەر تورکیە و سوریا—پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت؟
لە ڕۆژی دووشەممە، ٦ فێوریە، ٢٠٢٣، بوومەلەرزەیەکی بەهێز و وێرانکەر تورکیا و سووریای هەژاند.
«بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە ٣٧٠٠ کەسی لە بەشێکی تورکیا و باکوری ڕۆژئاوای سوریا کوشت، کەشوهەوای زستانی سارد بارودۆخی ئەو هەزاران کەسە کە بریندار یان بێ ماڵ بوون قورستر دەکات و هەوڵەدان بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردەنی خەلکی سەخت کردوە»—ڕۆیتەرز، ٦ فێوریە، ٢٠٢٣.
کاتێک ئەم جۆرە هەواڵانە دەبیستین دڵمان ئازار دەچێژێت .لەم کاتانەدا دەتوانین سەیری یەهوە بەکەین. ئەوەی کە «خودای هەمو دەڵنەواییەکە.» (٢ کۆرنسۆس ٣:١) ئەو یارمەتیمان دەدات «تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.» ڕۆما ١٥:٤.
لە پەڕتووکی پیرۆز، ئیمە فێر دەبین:
چ پێشبینییەک سەبارەت بە بوومەلەرزەکان کراوە.
لە کوێ دەتوانین هیوا و دەلگەرمی بەدوزینەوە.
چۆن خودا هەمو ئێش و ئازار لەناو دەبات.
بۆ ئەوەی بزانیت پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئەم بابەتانە چی دەڵێت، ئەو نامیلکانەی خۆارەوە بخوێنەوە:
a یەهوە ناوی تایبەتی خودایە.—زەبوورەکان ٨٣:١٨.